بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و ٢٦٢ کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ۲٥٢ هەزار و ٧٢٠ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤٢ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٤٤٧ کەس .
وتیشی: ٢١٥ هەزار و ١٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
342/